کوردستانی
چاودێرێكى سیاسیی: ئه‌م زوڵمانه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به بڕیارى نایاسایی مووچه‌ى مووچه‌خۆران به ته‌واوى نادرێت و هاوڵاتییان له ژێر چه‌ندین فشارى قه‌یرانى داراییدان، تاوه‌كو ئێستاش نه‌توانراوه رێگرى بكرێت له‌و بڕیاره نایاسایانه‌ى ده‌سه‌ڵات، چاودێرێكى سیاسییش ده‌ڵێت، یه‌ك هه‌ڵوێستى میلله‌ت یان هێزێكى كاریگه‌ر ده‌توانێت كۆتایی به‌م زوڵمانه‌ى ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
عه‌دنان عوسمان، چاودێرى سیاسیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، بێباكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مشێوه‌یه به‌رانبه‌ر میلله‌ت به‌رده‌وامى ده‌بێت تاوه‌كو هێزێك دروست نه‌بێت یان كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك هه‌ڵوێستێكى جدیان نه‌بێت كه به‌م ده‌سه‌ڵاته بڵێن به‌سه چیتر قبوڵ ناكه‌ین.
وتیشى، بۆ ئه‌م كاته پێویسته هێزێكى كاریگه‌رى وا دروست ببێت كه حكومه‌ت نه‌وێرێت به‌مشێوه بێده‌ربه‌ستانه مامه‌ڵ بكات، یاخود خه‌ڵك به هاتنه سه‌ر شه‌قام بێت یان به ده‌نگدان بێت یان هه‌ر هه‌ڵوێستێكى تر وا بكه‌ن كه رێگرى بكه‌ن له‌م زوڵمانه‌ى ده‌سه‌ڵات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له یه‌ك ناوچه قه‌تیس ببێت، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌واوى ناوچه‌كان و هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه.
پ ح ع