کوردستانی

داھاتی نانەوتی ئه‌م پارێزگایانه‌ كه‌م ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


داھاتی نانەوتی ئه‌م پارێزگایانه‌ كه‌م ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

له‌م هه‌فته‌یه‌دا، داھاتی نانەوتی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لە یه‌ك ملیار دینار کەمتر بووە و به‌وه‌ش بەراورده‌كه‌ى بە ھەفتەی رابردوو 97% کەمیکردووە.

بەپێى سایتى شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، لە رۆژانی 6 تا 12ی نیسان کە رۆژانی یەک شەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنورە لەو ماوەیەدا849 ملیۆن و 422 ھەزار دینار بووە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور داھاتی  31 ملیار و 627 ملیۆن و 544 ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو97% کەمیکردووە.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد