کوردستانی
عه‌تا سه‌راوى زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سه‌رچنار ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
![عه‌تا سه‌راوى زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سه‌رچنار ئاشكرا ده‌كات](/uploads/article/thumbnail/37213/slider_436366009_410493065057976_4430977460474225786_n.jpg)
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامه‌كه‌ى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی، له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رچنار كه تێیدا ئۆتۆمبیله‌كه‌ى كرایه ئامانج، زانیارى نوێ ده‌خاته‌ڕوو، و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه سه‌لامه‌تین و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
عه‌تا سه‌راوى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیانى گیانى تێدا نه‌بووه و ئێمه سه‌لامه‌تین، به‌ڵام زیانى به ئۆتۆمبیلى هاوڵاتیی گه‌یاندووه.
وتیشى، ئێمه كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین چاوه‌ڕوانكراویش ده‌بێت ئه‌و حاڵه‌تانه‌مان رووبه‌روو بێته‌وه و ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كراوه كارێكى ترسنۆكانه بوو.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانى، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ئۆتۆمبیله‌كه‌ى عه‌تا سه‌راوى، كرایه ئامانج و دوو ئۆتۆمبیلی تریش زیانى پێگه‌یشتووه.
پ ح ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)