گێتی
سه‌رۆك كۆمارى توركیا ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەردۆغان، ئاشكرای ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق یه‌ك رۆژه ده‌بێت و پاش ته‌واوبوونى دیداره‌كانى له به‌غدا، سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت په‌یوه‌ست به عیراق و توركیا، گفتوگۆى له باره‌وه ده‌كه‌ن.
لەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عیراق، سەردانی هەولێر دەکات و گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق لە ئه‌ستەنبووڵ بە رۆژنامەوانانی راگه‌یاند، سەردانه‌كه‌مان ماوه‌ى یەك رۆژ ده‌خایه‌نێت و سەرەتا دەچینە بەغدا.
وتیشى، پاش ئه‌وه‌ى لەگەڵ سەرۆک كۆمار و سەرۆک وه‌زیرانى عیراق لە بەغدا دیداره‌كانمان ته‌واوبوو، سەردانی هەولێریش دەکەین.
ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لە هەولێر لەسەر کێشەکانی باکووری عیراق و کێشەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندی گفتوگۆ ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك بابەت هەیه لەژێر چەتری گشتاندنی پەیوەندییەکانی عیراق و تورکیادایه باسیان لێوه دەکەین.
پ ح ع