ئابووری
كردنه‌وه‌ى لقى بانكى ره‌شید و رافیده‌ین له‌هه‌رێم رێكارى باشى بڕیوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كانى ره‌شید و رافیده‌ین، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "ئه‌وان پێش بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیش هه‌وڵى زۆریان داوه كه ئه‌و بانكانه لقه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێم و له ئێستاشدا رێكارى باشى بڕیوه".
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وان پێش بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیش هه‌وڵیان داوه لقى بانكه‌كانى ره‌شید و رافیده‌ین بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان، به ئامانجى ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش سوودمه‌ند بن له پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئه‌و بانكانه، وه‌ك قه‌رز و پێدانى پێشینه به چین و توێژه جیاوازه‌كان".
وتیشى "كردنه‌وه‌ى لقى ئه‌و بانكانه له دواى بریاره‌كه‌ى دادگاوه ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێم زۆر زیاتره و له ئێستاشدا رێكارى باشى بریوه، به‌تایبه‌ت له سلێمانى".
روونیشیكرده‌وه "بانكى فیدراڵى ته‌نها (تی بی ئاى) له‌هه‌رێم لقى هه‌یه، بۆیه ده‌يانه‌وێت بانكه‌كانى ره‌شید و رافیده‌ینیش لقیان بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانيان كردوون و ته‌نانه‌ت شوێنیشیان بۆ ده‌ستنیشانكراوه".
پ ح ع