ئابووری
كاتى ناردنى پاره‌ى مووچه له به‌غداوه ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت "لیستى مووچه‌یان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كردووه و هه‌ركات پاره‌كه‌یان له به‌غداوه بۆ هات، ده‌ستده‌كه‌ن به دابه‌شكردنى مووچه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له لیژنه‌ى ئابوورى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "ناردنى پاره له به‌غداوه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ى ئابوورى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پێشبینى ده‌كه‌ن ناردنى پاره‌ى به‌غدا بۆ مووچه ،بكه‌وێته سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه"
ئه‌مه له كاتێكدایه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان، له 21ى نیسان رایگه‌یاند، لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانیان ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه و چاوه‌ڕێن به‌غدا پاره‌یان بۆ بنێرێت.
پ ح ع