کوردستانی
گۆڕانكاریی لە پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی یەكی ئایار كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی كۆببنەوە و بەرنامەیەكی نوێ بۆ پێدانی كارەبای موەلیدە لە شاری سلێمانی و دەورووبەری دابنێن.
عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند" تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك بەهۆی نزیكبوونەوەی وەرزی هاوین لە پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان نەكراوە، چونكە هێشتا وەرزی گەرما بە تەواویی دەستیپێنەكردووە".
وتیشی"رۆژی یەكی ئایار كۆمەڵەكەیان كۆدەبێتەوە بۆئەوەی بەرنامەیەكی نوێ دابنێت بۆ پێدانی كارەبا و بە ئەگەری زۆرەوە گۆڕانكاریی دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ئەگەری هەیە بە دوو شێوە گۆڕانكاریی لە پێدانی كارەبا بكەن لە كاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانی كە یەكەمیان، ئەوەیە كارەبای موەلیدە لە كاتژمێر 6ی بەیانی تا یەكی شەو بە هاوڵاتییان بدرێت، دووەمیشیان، ئەوەیە كە رەنگە بڕیاربدەن كە 24 سەعات كارەبا بە هاوڵاتییان بدەن، تا ئێستاش ئەو دوو ئەگەرە یەكلایی نەبووەتەوە.
لەلایەكی تریشەوە خالد محەمەد، سەرۆكی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند، لە شاری كەلار و دەورووبەری لە حاڵەتی نەبوونی كارەبای نیشتمانیدا 24 كاتژمێر بە بەردەوامیی كارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن".
وتیشی" لە هەر چوار وەرزی ساڵدا لە هەر كاتێكی شەو و رۆژدا لە شاری كەلار لە كاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانیدا كارەبای موەلیدە بە هاوڵاتییان دەدرێت و بێكارەبا نابن".
ئ پ