عیراقی

دوو كەس بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ركابەری دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو كەس بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ركابەری دەكەن
دوای ماوەیەكی زۆر لە دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، دواجار بڕیارە لە دانیشتنی ئەم ئێوارەیەی پەرلەمانی عیراقدا سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت و چەند كەسیش پاڵێوراون. 

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند، چەند كەسێك پاڵێوراون بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، بەڵام دووان لەو پاڵێوراوانە زۆر بەهێزن و كێبڕكێ‌ دەكەن بۆ ئەو پۆستە كە ئەوانیش مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوین".

وتیشی"ئەوان وەك فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڤیتۆیان لەسەر هیچ یەكێك لەو كاندیدانە نییە بە چەند مەرجێك، مەرجی یەكەم ئەوەیە كە لە بەرنامەكانی پەرلەماندا خوێندنەوە بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بكرێت، مەرجی دووەمیش چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستانە".

باسی لەوەشكرد"خاڵی سێیەم كە زۆر گرنگە و تەئكیدی لەسەر دەكەنەوە ئەوەیە كە بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو كە پەیوەندی بە ناوچە جێناكۆكەكانەوە هەیە بە تایبەتیش كیشەی زەوی و زاری جوتیاران هەڵبوەشێنرێتەوە و چارەسەر بكرێتت". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan