عیراقی
دوو رۆژ دهكرێته پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایدهگەیهنێت "له مانگى 11ى ئهمساڵدا دوو رۆژ بە هۆى ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان، لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی".
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگهیاندووه "له مانگى تشرینى دووهم، رۆژانی 20 و 21ی مانگ دهكرێته پشوو بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان لە ههموو عیراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە".
وتیشى "تیمەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری سەرقاڵی راهێنانن".
ئاماژهى بهوهشكرد "لە ئێستادا سەرژمێری ئەزموونی بەڕێوەدەچێت كه تاوەکو 13ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".
كۆتا سەرژمێرى کە لە عیراق ئەنجام درابێت لە ساڵی 1997دا بووە.
پ ح ع