عیراقی
له یه‌ك مانگدا به هه‌زاران هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكرده‌وه، تەنها لە مانگی چوارى ئه‌مساڵ زیاتر له پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوه‌ى هاوسه‌ران لە پارێزگاكانی عیراق تۆمار كراوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هاتووه "مانگى چوارى ئه‌مساڵ زۆرترین حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران تۆماركراوه كه پێنج هه‌زار و 537 حاڵه‌ت بووه".
باس له‌وه‌شكراوه "لە هه‌مان مانگدا 21 هەزار و 851 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاكان و دەرەوەی دادگەكان تۆمار كراوە، ئەو رێژەیەش بۆ وڵاتێكی 50 ملیۆنی زۆر كەمە".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "رێژه‌ی جیابوونەوە لە ساڵێكدا گەیشتووەتە 70 هەزار كەس، ئەوەش پێمان دەڵێت، قەیرانێكی گەورەی خێزان لەو عیراق هەیە".
بێرى قادر، پارێزه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له عیراق و هه‌رێمى كوردستانیش چه‌ندین هۆكار هه‌یه كه واده‌كات هاوسه‌ران له یه‌ك جیاببنه‌وه، ئه‌وانیش خیانه‌ت، لێكتێنه‌گه‌یشتن، سۆشیال میدیا، گرنگى پێنه‌دان، په‌له‌كردن له بڕیاردان، هه‌ندێ هۆكارى تر".
باسى له‌وه‌شكرد "له دادگاكان رۆژانه حاڵه‌تى سه‌یر تۆمارده‌كرێت له باره‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران، جیابوونه‌وه‌ى له‌و شێوه‌یه تۆماركراوه كه هۆكاره‌كه‌ى زۆر بێ مانایه".
له ئاماره‌كه‌دا باسى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه و ته‌نها هى پارێزگاكانى عیراقه.
ع،ه