عیراقی
ژماره‌ى تۆمه‌تبارانى هۆشبه‌ره‌كان له چوار ساڵدا ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لیژنەی روبەڕووبوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان لە له‌په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "لە نێوان ساڵه‌كانى 2020 بۆ 2024، زیاتر له 59 هەزار و 300 بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە عیراقدا هەبوون".
عەدنان جحێشی، سەرۆکی ئه‌و لیژنەیه ده‌ڵێت "پاڵپشت به ئاماری لایەنە ره‌سمییه‌كان، ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆمەتبارن بە بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە، لە نێوان ساڵه‌كانی 2020 بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 لە عیراقدا، 59 هەزار و 300 کەسی تێپەڕاندووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە عیراق ساڵانە 15 بۆ 18 ملیۆن حەبی کارتێکەری دەروونی دەستی بەسەردا دەگیرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، وەزارەتی دادی عیراق، له راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ژمارەی سزادراوان بە تاوانی ماددەهۆشبەرەکان تاوەکو مانگی هه‌شتى 2023، 10 هەزار و 927 تاوانباری تێپەڕاندووە".
پ ح ع