گێتی
ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران له‌م وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى نێوان عیراق و ئه‌ڵمانیا، ئەمڕۆ حکومەتی ئەڵمانیا کاروانێکی تری پەنابه‌رانی وڵاته‌كه‌ى دیپۆرتکرده‌وە و بۆ بەغدا، كه زۆربەیان کوردن، و ژن و منداڵیشیان تێدایە.
عیرفان کەریم، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عیراقی لە ئەڵمانیا، ئاشكرایكرد "ئەمڕۆ کاروانێکی تری پەنابه‌رانی کورد و عیراقیی له لایه‌ن ئەڵمانیاوه نێردرانه‌وه بۆ بەغدا، ئه‌وه‌ش پشتبه‌ست بە ئەو رێککەوتنە نهێنییەی لەنێوان ئەڵمانیا و عێراق هەیە".
وتیشى "ئەو پەنابەرانە 20 کەسن، زۆربەیان کوردن، و ژن و منداڵیشیان تێدایە، وه زۆربەشیان 10 ساڵ زیاتره لە ئەڵمانیا بوون، بەڵام مافی پەنابەرییان پێنەدرابوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كه‌سه دیپۆرتكراوه‌كان پێشینەی تاوانیان نییه و لە ساڵی رابردوویشەوە تاوەکو ئێستا 220 کورد و عیراقی لە چوارچێوەی ئه‌و رێککەوتننامەیه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ عیراق، وه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بەردەوام دەبێت".
ساڵی رابردوو عیراق و ئەڵمانیا رێککەوتنێکیان بۆ ناردنەوەی پەنابه‌ران کرد، و بەپێی رێککەوتنەكه ئەڵمانیا بەنیازە چوار هەزار پەنابه‌رى کورد و عیراقی دیپۆرت بکاتەوە.
پ ح ع