عیراقی

بەرپرسێكی حكومى ده‌ستگیر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێكی حكومى ده‌ستگیر ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دەستەی دەستپاكیی عیراق به‌ تۆمه‌تى بەهەدەردانی 500 ملیۆن دینار لە سامانی گشتیی، دەستگیركردنی بەرپرسێكی حكومه‌تى عیراق ئاشكرا ده‌كات.

لە راگەیەندراوێكى ده‌سته‌كه‌دا هاتووه‌ "تیمەكانی دەستەی دەستپاكیی لە پارێزگای میسان (باشووری عیراق) بەرپرسێكی شارەوانی شاری عەمارەیان دەستگیركرد و رێگریشیان لە تاوانێكی گەندەڵی كرد كە تۆمەتبارەكە بەنیازبوو ئەنجامی بدات و بەهۆیەوە زیانی 500 ملیۆن دینار لە خەزێنەی گشتیی بدات".

راشیگه‌یاندووه‌ "تۆمەتبارەكە، كە یاریدەدەری بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای عەلی غەربییە، دەستكاری پشكەكانی زەوییەكی نایابی كردووە كە رووبەرەكەی زیاتر لە 160 دۆنمە بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراو، بەڵام لەدوا ساتدا رێگری لەو كارەی كراوەو پشكەكانی زەوییەكەش بۆ دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە ئێستادا تۆمەتبارەكە، کە چەندین تۆمەتی دیکەشی ئاڕاستە کراوە، رادەستی یاسا كراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی له‌ بەرانبەری و دادگاییكردن بە تۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتیی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان