عیراقی

شەش هەزار و 71 كه‌س له‌م توێژه‌ پاداشت ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش هەزار و 71 كه‌س له‌م توێژه‌ پاداشت ده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى وەزارەتی دارایی عیراق، شەش هەزار و 71 خانەنشینی مەدەنیی و سەربازیی لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانییەوە پاداشت ده‌كرێن، هاوكات مانگی رابردوویش پێنج هەزار و 740 خانەنشینی مەدەنیی و سەربازیی پاداشت كران.

وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویکردەوه‌ "لە چوارچێوەی پلانی پێدانی پاداشت بە خانەنشینان دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی مووچەکانیان، لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتیمانییەوە دەست بە خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینان دەکرێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "پێدانی پاداشت شەش هەزار و 71 خانەنشینی مەدەنیی و سەربازیی و هێزەکانی ئاسایش دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی مووچەی مانگی حوزەیراندایە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "ئەو خانەنشینانە لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە و پێویستە سەردانی بانکەکان یاخود ئامێرەکانی راکێشانی پارە بکەن و پاداشتەکانیان وەربگرن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، مانگی ئایاریش، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە چوارچێوەی مووچەی مانگی نیساندا دەستیکرد بە خەرجکردنی پاداشت بۆ پێنج هەزار و 740 خانەنشینی مەدەنیی و سەربازیی.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان