عیراقی

له‌ حزبێكى گه‌وره‌ جیابوونه‌وه‌ روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ حزبێكى گه‌وره‌ جیابوونه‌وه‌ روویدا

مه‌ودا میدیا-

له‌ حزبی ته‌قه‌دوم كه‌ خۆى وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكهاتەی سوننە داده‌نێت، ژمارەیەك پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكان جیابوونەوە.

ئه‌و پەرلەمانتار و ئەندامانه‌ی ئەنجومەنی پارێزگاكان فراكسیۆنێكی نوێیان بەناوی (فراكسیۆنی دەستپێشخەری) بە سەرۆكایەتیی زیاد جەنابی، پێكهێناوه‌.

له‌ راگەیەندراوێكدا فراسیۆنه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن "كاركردنیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەیان و جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی وەرەقەی سیاسی كە لەو رێگەیەوە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق پێكهێنرا".

ئه‌مه‌ لەكاتێكدایە، حزبی تەقەدەم بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پێشووى په‌رله‌مانى عیراق، هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان چڕكردووەتەوە وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكهاتەی سوننە.
 


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان