عیراقی
هاتوچۆ لە سەرتاسەری عیراق و هەرێم قەدەغە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عیراق و هەرێم، دوو رۆژ پشووی رەسمی دەبێت و هاتوچۆكردنیش بە تەواوی قەدەغە دەكرێت.
عەبدول زوهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند"دوای جەژنی قوربان دەست دەكەین بە راهێنانی 120 هەزار كارمەند بۆ پرۆسەی سەرژمێریی گشتی بە مەبەستی ئامادەكاری تەواو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە".
وتیشی"لە رۆژی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتواندا دوو رۆژ پشوو دەبێت و لەو دوو رۆژەشدا هاتوچۆكردن لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەرژمێری گشتی تەنها دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و بۆ هەر خێزانێكیش بە نزیكەیی 50 خولەك دەخایەنێت و پرسیارەكانیش بە ئەلیكترۆنی دەبن".
ئێستا سەرژمێری ئەزموونی بەردەوامە و لە رۆژی 31ی ئایارەوە دەستیپێكردووە و تا رۆژی 13ی حوزەیران بەردەوام دەبێت، بڕیاریشە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عیراق لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئ.پ