عیراقی

قەرزی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییان كرایە 60 ملیۆن دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییان كرایە 60 ملیۆن دینار
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی عیراق بڵاویكردەوە" بڕی قەرزی سندووقی نیشتەجێبوونیان زیادكردووە بۆ 60 ملیۆن دینار ماوەی دانەوەشی كراوەتە  15ساڵ. 

نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی عیراق رایگەیاند" هەرچەندە ئیستا پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بەشێوەیەكی كاتی راگیراوە، بەڵام 
13 هەزار مامەڵە بۆ وەرگرتنی قەرزەكە تەواوكراوە و قەرزەكەش بڕەكەی زیادكراوە بۆ 60 ملیۆن دینار و بە 15 ساڵ دەدرێتەوە"..

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ئێستا قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون هاونیشتمانییان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان لەسەر بانكە عیراقییەكان تەوتین نەكراوە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان