عیراقی

بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان شاندێكی عیراقی دێتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان شاندێكی عیراقی دێتە هەولێر
مەودا میدیا-
بە مەبەستی تاوتوێكردنی وردبینیی سێ مانگی یەكەمی ئەم ساڵ و هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، شاندێكی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق دێتە هەرێمی كوردستان.  

محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" سبەی یان دووسبەی لەگەڵ شاندەكەی دیوانی چاودێری دارایی عیراق كۆدەبینەوە بۆ وردبینیكردنی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ و هێزە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان".

وتیشی"دیوانی چاودێریی دارایی عیراق داوای كردووە پێشمەرگە و ئەو هێززانەی لە شوێنە هەستیارەكان نین، ناوەكانیان بدەینێ، بەڵام تا ئێستا رێنماییمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێنەگەیشتووە كە ناوەكانیان بدەینێ".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە مووچە هێزە ئەمنییەكانی هەرێم زیاتر لە دوو مانگە نەدراوە و هێشتا هیچ شتێكیش لە بارەی هاتنی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئارادا نییە لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشەیە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان