عیراقی

وەزیری دارایی عیراق ناردنی دوو مووچەی بۆ هێزە ئەمنییەكانی یەكلاكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی عیراق ناردنی دوو مووچەی بۆ هێزە ئەمنییەكانی یەكلاكردەوە
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق تۆپەكەی هەڵدایە ساحەی حكومەتی هەرێم و مەرجێكی بۆ ناردنی دوو مووچە بۆ هێزە ئەمنییەكانی هەرێم لە پێش جەژنی قوربان ئاشكراكرد.

 تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند"بە یەك مەرج مووچەی مانگەكانی چوار و پێنج پێكەوە بۆ هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەنێرین ئەویش ئەوەیە كە لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكانمان بە لیست بۆ بنێرن". 

وتیشی"هەرێم هیچ رێگایەكی تری لە بەردەست نییە جگە لە ناردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان، هەر قسەیەكیش كە دەكرێت بۆ ناردنی مووچە بۆ هێزە ئەمنییەكان دوورە لە راستییەوە، چونكە تا ئێستا هەرێم لیستی ناوی ئەو هێزانەی نەناردووە". 

دوای ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی عیراق، ئێستا تۆپەكە لە ساحەی حكومەتی هەرێمە، ئەگەر بێت و لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان بە تەواوی رەوانەی بەغدا بكات ئەوا هێزە ئەمنییەكان پێش جەژنی قوربان دوو مووچە وەردەگرن، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر هەرێم ئەو كارە نەكات ئەوا نەك دوو مووچە، بەڵكو تەنها مووچەیەكیش بۆ هێزە ئەمنییەكان لە ئارادا نابێت. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان