عیراقی

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ى حوزه‌یرانى 2024، هێزه‌كانی سوپای عیراق و هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌سنووری قه‌زای مه‌خمور ده‌ستپێكرد.

غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری قه‌زای مه‌خمور ئاشكرایكرد "هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هێزەكانی سوپای عیراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنێکی تایبه‌تیان دەستپێکرد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و لەناو هەڵەتەکانی قەرەبۆتک،  نزیک گوندی گراو بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی چه‌كدارانی داعش .


راشیگه‌یاند "لە ئۆپەراسیۆنەكه‌دا فڕۆکەی چاودێریی و هێلیکۆپتەری شەڕکەری هاوپەیمانان پشتیوانی هێزە زەمینیەکان دەکەن و تاوه‌كو ئێستا هێزەکان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینی ئەشکەوت و دۆڵەکان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان