عیراقی
كێشەی بەنزین بە تەواوی چارەسەر دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی نەهێشتنی كێشەی كەمی بەنزینی محسن لە عیراق، پڕۆژەی چوارەمی یەكەی پاڵاوتن لە بەسرە رێژەی بەرهەمەێنانی بەنزینی محسن بۆ 70 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە"محەمەد شیاع سودانی، سەردانێكی بۆ پڕۆژەكانی پاڵاوگەی بەسرە ئەنجامداوە و زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەی بەنزینی محسنی دوای كەوتنەكاری پرۆژەكە راگەیاندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەو پرۆژەیە توانای 55 هەزار بەرمیلی لە رۆژێكدا هەیە و بە تێچووی لە (3.77) ملیار دۆلار جێبەجێكراوە".
باسی لەوەشكردووە" یەكەی چوارەمی پاڵاوتنیش لە پاڵاوگەكەی بەسرە توانای پاڵاوتنی 70 هەزار بەرمیلی لە رۆژێكدا هەیە و بە تەواوبوونی پرۆژەكەش كێشەی كەمی بەنزینی محسن لە عیراق بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
ئ.پ