عیراقی
تونێلێكی گەورەی گواستنەوەی پێداویستی سەربازیی دۆزرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هەواڵگریی سەربازیی عیراق دۆزینهوهى تونێلێكی گەورەی ژێر زەوی رادهگهیهنێت كه له لایهن تیرۆرستانی داعشەوە دروستكراوه، وه قهزاى تەلەعفەر و چیاكانی ناحیهى عەیازییە لە رۆژئاوای موسڵ پێكەوە دەبەستێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عیراق لە بەیاننامەیەكیدا ئاماژهى بهوهكردووه "لە دوای چەند زانیارییەکی ورد، توانیمان تونێلێكی گەورە بدۆزینەوە كە درێژیەكەی 500 مەترە لەلای تەلەعفەر و نزیک چیاكانی ناحیهی عیازییەوە زیاتر لە 500 مەتری دیکە درێژە".
راشیگهیاندووه "تونێلەكە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە دروست كراوە بە مەبەستی گواستنەوەی چەك و تقاف و پێداویستی سەربازیی".
ئهوهش روونكراوهتهوه "چەندین پێداویستیی سەربازیی لە تونێلەكەدا دۆزراوەتەوە و لەلایەن مەفرەزە ئەندازەییەكانی هەواڵگرییەوە تونێلەكە خاپوور كرا و تەواوی پێداویستییەكانی ناویشی دەرهێنران".
پ ح ع