عیراقی

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق چاوەڕێی سەرۆكایەتی هەرێمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق چاوەڕێی سەرۆكایەتی هەرێمە
مەودا میدیا-
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق چاوەڕێی مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە بۆ دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەستكردنەوە بە كارەكانیان.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند"چاوەڕوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانین وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریبكات، بۆئەوەی دەستبكەینەوە بە كارەكانمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە".

وتیشی"ئێستا بە هۆی دیارینەكردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنەوە كارەكانمان راگیراوە و كۆمیسیۆن ناتوانێت كارەكانی بكات، تا وادەی نوێی هەڵبژاردن دیارینەكرێت".

وتەبێژی كۆمیسیۆن باسی لەوەشكرد، لەناو ئەو حیزبانەی بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردبوو تاوەكو ئێستا تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن، هەروەها تاوەكو ئێستا كاندیدانی كۆتاكان ناوی خۆیان بۆ پێنج كورسیی كۆتاكان تۆمارنەكردووە".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan