کوردستانی

چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ى هه‌ولێر گیراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ى هه‌ولێر گیراون

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ى دوێنێى شارى هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند "ئه‌و رووداوه‌ى دوێنێى شارى هه‌ولێر كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كراوه‌".

وتیشى "چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌ستگیركراون، كێشه‌كه‌ كۆن بووه‌ و هى چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا بووه‌".

رۆژى رابردوو به‌هۆى شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ولێرى نوێ، له‌ نێوان چه‌ند كه‌سێك كه‌ له‌سه‌ر زه‌وى و زاربوو، به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س كوژران و برینداریش هه‌بوو.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان