عیراقی

دابه‌شكردنى زه‌وى به‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا راده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنى زه‌وى به‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا راده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

دابه‌شكردنى زه‌وى له‌ پارێزگاى كه‌ركوك راده‌گیرێت و ئه‌وه‌ش فرمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقه‌ كه‌ تاوه‌كو پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێیى پارێزگاكه‌ به‌رده‌وامى ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ گومان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ نایه‌كسانى بوون له‌ دابه‌شكردنى زه‌ویدا.

محه‌مه‌د شیاع سودانى،سەرۆک وەزیرانی عیراق به‌ مه‌به‌ستى راگرتنى دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، نووسراوێکی ئاڕاستەی شارەوانییەکانی کەرکووک کردووە و تێیدا هۆكاره‌كه‌ى بۆ بوونی نایەکسانی لە دابەشکردن و پێدانی زه‌وییه‌ بە کەسانی ناشایستە.
 
ئەحمەد عومەر، سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک پشتڕاستى كرده‌وه‌ و وتى "دابەشکردنی زەوییەکان راگیراوە، و به‌ مه‌به‌ستى بەدواداچوون بۆ ئەو زەوییانەش کە بە ناشایستەیی بە هەندێک کەس دراون، دوای جەژن لیژنەیەک پێكده‌هێندرێت".

وتیشى "له‌ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ یەکلایی بووه‌وه‌ پڕۆسەى دابه‌شكردنى زه‌وى له‌ ناوچه‌كه‌ دەستپێدەکاتەوە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ میانى دابه‌شكردنى زه‌وی له‌ كه‌ركوك گومان دروستبووه‌ له‌ سه‌ر  400 فۆڕم كه‌ بە کەسانی ناشایستە دراون، ئه‌وه‌ش له‌ كۆى شەش هەزار و 400 زەوى كه‌ تاوه‌كو ئێستا بەسەر فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاكه‌ دابەشکراون. 

هاوكات، بڕیاره‌ له‌ پاش پێكهیچنانى حکومەتی خۆجێی نوێ، نزیکەی دوو هەزار زەوی تر بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێن كه‌ تێیدا پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan