عیراقی

به‌رپرسێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى سزا درا"زياتر له‌ تریلیۆنێك دیناریان دزیوه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى سزا درا"زياتر له‌ تریلیۆنێك دیناریان دزیوه‌"

مه‌ودا میدیا-

به‌ تۆمه‌تى گەندەڵی و ساختەکاری لە مامەڵەی خانەنشینی، دادگایەکی عیراقی، بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی سەلاحەدین به‌ 10ساڵ زیندانی  سزادا.
 
له‌ راگەیه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشەممە 12ى حوزه‌یرانى2024، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاشكرایكرد "لە  دادگای تاوانەکانی ئەنبار، بە تاوانی ساختەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە مامەڵەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی سەلاحەدین، سزای 10 ساڵی زیندانی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی سەلاحەدین دەرکرا".
 
راشیگه‌یاندووه‌ "بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی سەلاحەدین لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی تر بە پارە مامەڵەی خانەنشینی تایبەت بە قوربانییانی تیرۆریان دەرکردووە و ساختە کردووە".

حەمەد شەهاب حەمەد جواری، له‌ ساڵى 2021 لە پۆسته‌كه‌ی دوورخرایەوە و له‌ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ،دانپێدانانی گرووپێکی 34 کەسى بڵاوکردەوە، که‌ کاریان ساختەکاری و دەرکردنی خانەنشینی بووە بە پارە بۆ کەسوکاری قوربانییانی تیرۆر.
 
به‌پێى بڵاوكراوه‌كه‌ى دەزگای ئاسایش، گرووپەكه‌ زیاتر لە تریلیۆنێک دیناریان بەهۆی کاری ساختە دزیوە، و مەترسیدارترین گرووپی ساختەکاریی مامەڵەی خانەنشینی بوون.

 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan