عیراقی
عیراق و ئێران پهرهى زیاتر به پهیوهندییهكانیان دهدهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لەگەڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێكەوە كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، ئەعرەجی، جەختی لە پەرۆشی عیراق بۆ پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە، بەشێوەیەك كە لە خزمەت بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەرزبكاتەوە.
لە بەرانبەردا، باقری، جەختی لە پشتیوانی بەردەوامی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عیراق لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە هاوكاری بنیاتنەری نێوان هەردوو وڵات دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگاریانەی كە لە رێگای سەقامگیری و گەشەسەندن لەناوچەكەدا وەستاون.
پ ح ع