کوردستانی

هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان رادەگیرێت
مەودا میدیا-
بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رادەگیرێت و هاتوچۆی گەشتیاریش ئاسایی دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەهۆی جەژنی قوربانەوە، رۆژی یەك شەممە 16/6/2024 هاتوچۆی گەشتیاریی لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا هاتوچۆی گەشتیاریی راناگیرێت و ئاسایی دەبێت. 

لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە، لە رۆژی دووەمی جەژنەوە هاتوچۆكردنی گەشتیاری ئاسایی دەبێتەوە. 

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، بە هەمان هۆكار هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە رۆژی یەكەمی جەژندا رادەگیرێت. 
ئ.پ 



Qaiwan
Qaiwan