کوردستانی

توركیا بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كرد

مه‌ودا میدیا-

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، فڕۆكه‌ى جه‌نگى بۆردوومانى گوندێكى سه‌ر به‌ناحییه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین كرد.

سه‌ردار جه‌لال، هاوڵاتیی له‌ گوندى ئێندزه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، فڕۆكه‌ى توركیا بۆردوومانى سنورى گوندى ئێندزه‌ى سه‌ر به‌ ناحییه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر له‌ بنارى قه‌ندیل كردووه‌".

وتیشى "بۆردوومانه‌كه‌ نزیك نه‌بووه‌ له‌ ناوچه‌ى نیشته‌جێبوونى هاوڵاتییان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ ماوه‌ى جه‌ژنى قوربانى ئه‌وه‌ سێیه‌مجاره‌ ئه‌و سنوره‌ بۆردوومان ده‌كرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە