عیراقی

"حكومه‌تى سودانى ناتوانێت ئه‌مه‌ریكا له‌ خاكى عیراق ده‌ربكات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"حكومه‌تى سودانى ناتوانێت ئه‌مه‌ریكا له‌ خاكى عیراق ده‌ربكات"

مه‌ودا میدیا-

سەرۆكی كوتلەی حقوقی سەربە كەتائیبی حزبوڵا لە پەرلەمانی عیراق ده‌ڵێت، بڕوامان نییه‌ به‌ قسه‌ و بڕیاره‌كانى سودانى بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق.

سعود ساعیدی، سەرۆكی كوتلەی حقوقی سەربە كەتائیبی حزبوڵا لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "كوتلەكەیان متمانەی بە بڕیارەكانی حكومەتی سودانی سودانی نییە لەبارەی كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق".

وتیشى "سەرەڕای بڕیاڕەكەی پەرلەمانی عیراق لە ساڵی (2020), كە داوای كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمه‌ریكای كردووە، به‌ڵام حكومه‌ت پابه‌ندنه‌بووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پەرلەمانی عیراق پێداگرە لەسەر تێپەڕاندنی داڕشتنی یاسای دەركردنی هێزەكانی ئەمه‌ریكا لە عیراق, ئه‌وه‌ش وا ده‌كات دەبێت بۆ حكومەتی عێراق و ئەمه‌ریكییەكان پابه‌ندبن، رەشنوشی یاساكەش ئامادەكراوە، لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا بەشێوەیەكی چڕوپڕ گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan