عیراقی

لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لە عیراق به‌رده‌وامى ده‌بێت"رۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لە عیراق به‌رده‌وامى ده‌بێت"رۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه‌"

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەردەوامبوونیان لە ئۆپراسیۆنە سەربازییە پێشوەختەكان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لە عیراق بە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەكان، راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "رۆڵی بەرچاویان هەبووە لەو پرۆسه‌یه‌دا".

لە ڕاگەیەندراوێكدا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق  رایگه‌یاندووه‌ "لە ژێر رۆشنایی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە دەستنیشانكردن و لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لە عیراق".

راشیگه‌یاندووه‌ "زانیارییە هەواڵگرییەكان و ئۆپراسیۆنی سەربازی پێشوەختە، رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش و سەرپەرشتیكردنی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیش بۆ ئۆپراسیۆنەكان، پاڵنەرێكی بەهێزە بۆ سەركەوتوو بوونی پرۆسەكە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "سوود لە تەواوی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان وەردەگیرێت  بۆ دەستنیشانكردنی شانە نووستووەكانی تیرۆریستان و لەناوبردنیان، دوایین ئۆپراسیۆنیشیان لە كەركوك، كە تیایدا دوو حەشارگەی تیرۆریستان بە فڕۆكەی سەربازیی بۆردوومانكرا، نموونەی ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتووی هێزەكانیانە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan