کوردستانی
حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له دواى پشووه‌كانى جه‌ژنى قوربان له نێوان لایه‌ن سیاسییه‌كانى كه‌ركوك دانیشتن بكرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی پارێزگاكه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌بێ رێكه‌وتن دانیشتن ناكرێت، ئه‌گه‌ریش رێكنه‌كه‌ون ره‌نگه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان گرفته‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه".
دواى ئه‌وه‌ى له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان داواى لێیان كرد تاوه‌كو دوو هه‌فته له نێوان خۆیانه رێكبكه‌ون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا رێكنه‌كه‌وتوون و باسله‌وه ده‌كرێت له پاش ته‌واوبوونى پشووى جه‌ژنى قوربان له‌و باره‌یه‌وه دانیشتن ده‌كرێت.
په‌روین فاتح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ى دواى جه‌ژن یان هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه بكرێت، پێویسته كوتله سیاسییه‌كان رێكبكه‌ون، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه ناكرێت".
وتیشى "ئه‌گه‌ریش هه‌یه دانیشتن بكرێت و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت تاوه‌كو رێكده‌كه‌ون".
روونیشیكرده‌وه "سودانى له ناو دوو هاوكێشه‌دایه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه لایه‌نێك براوه‌یه كه كورده و ناتوانێت پۆستى پارێزگار بدات به عه‌ره‌ب، وه به‌بێ رێكه‌وتنیش ناتوانێت بیدات به كورد، هاوكێشه‌كه ئاڵۆزه و هه‌ر ده‌بێت رێكه‌وتن بكرێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه".
پ ح ع