عیراقی

كۆگاكانی خۆراك ده‌پارێزرێن و داوایه‌كیش له‌ بریكاره‌كان و هاوڵاتییان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆگاكانی خۆراك ده‌پارێزرێن و داوایه‌كیش له‌ بریكاره‌كان و هاوڵاتییان ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پاراستنى پاراستنی كۆگاكانی خۆراك، وەزارەتی بازرگانی عیراق هەڵمەتێكی  له‌و باره‌یه‌وه‌ راگەیاند و داوایه‌كیش ئاراسته‌ى بریكاره‌كان و هاوڵاتییان ده‌كات.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی سەر بە وەزارەت دامودەزگاكانی وەزارەتەكەی ئاگاداركردوەتەوە بۆ گرتنەبەری چەند رێكارێك بۆ پاراستنی كۆگاكانی خۆراك لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما". 

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، داواكراوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ ماددەكانی خۆراكی ناو كۆگاكان لەگەڵ گرتنه‌بەری مەرجەكانی سەلامەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرگریی شارستانی و ئامادەكردنی ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و پشكنینی ئامێرەكانی ئاگركوژێنەوە". 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "وه‌زاره‌ت داواشی لە سەرجەم بریكارەكان كرد پابەندبن بە سەردانیكردنی كۆگاكان بۆ وەرگرتنی پشكەكانیان و هاوڵاتییانیش پەلە بكەن لە وەرگرتنی بەشە خۆراكی مانگانەیان و لەكاتی بوونی هەر سەرپێچیەك و سكاڵایەك پەیوەندیان پێوە بكەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan