عیراقی
كچێك له ناو ماڵی خۆشەویستەكەی خۆى دهكوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهود میدیا-
بهپێى وتهى سەرچاوەیەكی پۆلیس لە بەغدا كچێكی تەمەن 21 ساڵ، لەلایەن براكانییەوە له ناو ماڵی خۆشەویستەكەیدا كوژراوە.
سەرچاوەیەکى پۆلیس لە بەغدا ئاشكرایكردووه "كچێكی تەمەن 21 ساڵ لە ماڵی خۆشەویستەكەی خۆیدا و لەوكاتەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی بووە كوژراوە".
راشیگهیاندووه "کوڕەکە پێشتر چەندین جار بۆ داوای هاوسەرگیری لهگهڵ كچهكه چووەتە داوای بەڵام رەتكراوەتەوە".
سهرچاوهكه ئهوهشى خستووهتهڕوو "لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا دەردەكەوێت براكانی كچەكە دەرگای ماڵی خۆشەویستی خوشكەكەیان شكاندووە و خوێنیش لە ژووری نووستندا بینراوە".
روونیشیكردووهتهوه "دوای پشكنینی ماڵەكە، دەمانچەكەیەك دۆزراوەتەوە و براكانیشی گیراون و رادەستی بنكەی پۆلیسی جسر دیالە كراون لە بەغدا و خۆشەویستی كچەكەیش گیراوە.
پ ح ع