عیراقی
بەرگریی شارستانیی دەخرێته ئهوپهڕى ئامادەباشییهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەرگریی شارستانیی عیراق تاوەکو سێ مانگى تر و کۆتایی وەرزی گەرما دەخاته ئهوپهڕى ئامادەباشییهوه و ئاماژه به دوورخستنهوهى بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی بەسرەش دهكات لە کارەکەی بههۆى كهمتهرخهمییهوه.
ئهمڕۆ هەینی 21ى حوزهیرانى 2024، عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عیراق لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەغدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکانی عیراق کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاریان دا.
له راگەیهندراوێكدا هاتووه "ئامادەبووان راپۆرتێکیان لەبارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە خراوەتە بەردەست، دوای تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای رووداوەکان و ههماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، بڕیاردرا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگاکانی عیراق بۆ سێ مانگ و تاوەکو کۆتایی وەرزی هاوین، بخرێنە باری ئامادەباشیی تەواو لە (ج)ەوە، جگە لەوەی لیژنەیەک پێکدەهێندرێت بۆ داخستنی سەرجەم ئەو شوێن و پڕۆژانەی سەرپێچی و زێدەڕۆن".
روونیشیكراوهتهوه "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی بەسرە دووربخرێتەوە و کەسێکی تر بخرێتە شوێنەکەی".
ههر بهپێى راگهیهندراوهكه "دوورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە بەهۆی کەمتەرخەمی و کەمتوانایی و زۆریی رووداوەکان بووە لەو پارێزگایەدا، هەروەها وەزیری ناوخۆ یەک مانگ مۆڵەتی دایە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە هەردوو بەرەی کەرخ و رەسافەی بەغدا بۆ کەمکردنەوەی ئاگرکەوتنەوە لەو دوو ناوچەیەی بەغدا".
پ ح ع