عیراقی
هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، وەزیری ناوخۆی عیراق، سەرجەم هێزەككانی بەرگریی شارستانیی بۆ ماوەی سێ مانگ خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە كۆبوونەوەیەكدا بە شێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس، وەزیری ناوخۆی عیراق لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگریی شارستانیی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، گفتوگۆیان كردووە لەبارەی ئامادەكاریی بەڕێوەبەرایەتییەكان و چۆنییەتیی كۆنترۆڵكردنی رووداوەكانی ئاگركەوتنەووە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزیری ناوخۆ سەرجەم هێزەكانی بەرگریی شارستانیی بۆ ماوەی سێ مانگ خستووەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیی و جەختی لە گرنگی ئامادەباشی بەردەوامی ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەوە كردووەتەوە بۆئەوەی هاوڵاتییان لە هەر حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوەدا كەمترین زیانیان پێبگات.
ئ.پ