عیراقی
له سێ مانگدا نزیكهى 20 ههزار هاوسهر جیابوونهتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی ناوەندی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند" لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا زیاتر له 19 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی نێوان ژن و مێردان تۆمار کراوە.
فازڵ غەڕاوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عیراق رایگهیاند " لە مانگی یەکدا، حەوت هەزار و 453 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، مانگی ئایاریش شەش هەزار و 222 حاڵەت، لە مانگی نیسانیشدا، پێنج هەزار و 537 حاڵەت کەیسەکانی جیابوونەوە تۆمارکراوە".
باسى لهوهشكردووه "رێژەی جیابوونەوە لە هاویندا بەراورد بە وەرزەکانی دیکە زیاد دەکات و بەپێی توێژینەوە زانستییەکان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەستکردن بە دەمارگیری و گرژی زۆرتر دەبێت".
ههروهها "بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و مرۆڤەکان تووشی ناهاوسەنگیی دەروونی دەکات، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سۆزداری و هاوسەرگیری دەبێت".
ع،ه