عیراقی
ژمارهیهكى زۆر زیندانى ئازاد دهكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به فهرمانى سەرۆک کۆماری عیراق زیاتر لە 12 هەزار بەندکراو و راگیراو ئازاد کران، ئهوهش وهكو پەرۆشییان بۆ جێبەجێکردنى پێوەرەکانى مافى مرۆڤ لە ناوەندەکانى راگرتن و بەندکردن، دادهنرێت.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیى کۆمارى عیراق رایگهیاندووه "بە فەرمانى لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار لیژنەیەک بۆ وردبینى لە دۆسیەى تۆمەتباران پێکهێندراوە، لە دواى ئەوەى چەندین سکاڵایان پێگەیشتووە و لە رێگەى ئەو لیژنەیەوە زیاتر لە 12 هەزار بەندکراو و راگیراوەکان ئازاد کراون".
ئهوهش هاتووه "ئەو هەنگاوە لە پەرۆشیان بووە بۆ جێبەجێکردنى پێوەرەکانى مافى مرۆڤ لە ناوەندەکانى راگرتن و بەندکردن، بۆ ئەوەى پرۆسەى لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا خێرا بکرێت بەگوێرەى پێوەرە دادەوەرییەکان".
ئهمه له كاتێكدایه، بەندکراوهكان ههندێكیان لهگهڵ ئهوهى سزاى بەندکردنیان تهواو ببوو ئازاد نەکرابوون، و هەندێکى تریان داوای وردبینییان لە دۆسییەکانیاندا دهكرد به بیانووى سزادانیان به نادادوەریىانه.
پ ح ع