عیراقی

ده‌ستگیركردنى به‌رپرسێكى بانك راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌ستگیركردنى به‌رپرسێكى بانك راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری لقێکی بانکی رافیدەینی حکومەتی عیراق بە تۆمەتی ئەوەی پێشێلکاریی یاسایی کردووە له‌ لایه‌ن دەستەی دەستپاکیی عیراقه‌وه‌ دەستگیرکردنی راگه‌یه‌ندرا.
 
لە راگەیه‌ندراوێکدا دەستەی دەستپاکیی عیراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ "فەرمانی دەستگیرکردنی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی لقی بانکی رافیدەین لە پارێزگای ئەنبار بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتیی و بەرژەوەندیی ئەو شوێنەی کاری تێدا دەکات، جێبەجێکرا".
 
بەپێی راگه‌یه‌ندراوى دەستەکە، ئه‌و تۆمەتبارە بەڕێوەبەری لقی بانکی رافیدەینی حکومەتە لە ناوچەی سەقڵاوییەی پارێزگای ئەنبار، كه‌ بڕى پێنج ملیار دیناری بە قەرز داوەتە کەسێک کە ویستوویەتی زانکۆیەکی ئەهلی لە قەزای فەللوجەی ئه‌و پارێزگایه‌ بکاتەوە، بەڵام پشتی بە پشکنینی ناڕاست بەستووە، کە زێدەڕۆیی تێدا کراوە.
 
ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "قەرزەکە لەسەر بنەمای لیژنەی پشکنینی خانووبەرە دراوە، دەرکەوتووە زێدەڕۆیی لە خەمڵاندنی بەهای ئەو خانووە کراوە، کە خاوەن قەرزەکە وەکو بارمتە لە بری وەرگرتنی قەرزەکە دایناوە".
 
روونیشیكراوه‌ته‌وه‌ "بەڕێوەبەری لقی ئەو بانکە بەپێی مادەی 340ی یاسای سزادانی عیراق دەستگیرکراوە، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ کەسێکی تر دەرچووە، بەڵام جێبەجێنەکراوە، چونکە لەسەر میلاکی ئەو بانکە بۆ شوێنێکی تر گواستراوەتەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان