عیراقی
19 كەناڵی لەشفرۆشی لە تێلیگرام داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر داوایەكی سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، 19 كەناڵی لەشفرۆشی لە تۆڕی تێلیگرام داخران.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند" لەسەر داوایەكی بەندە كە ئاراستەی وەزیری پەیوەندییەكانی عیراقم كردووە، 19 كەناڵی تێلیگرام لە سەرتاسەری عیراق داخراون كە تایبەت بوون بە بڵاوكردنەوەی بانگەشە و كاری لەشفرۆشی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" ئەو كەناڵانە سەرچاوەیەكی مەترسیداری كاری لەشفرۆشی بوون لە عیراق و هەرێمی كوردستان و وێنەی هەزاران ئافرەتی شارەكانی هەرێم و عیراقی تێدابووەو بەكاردەهێنران بۆ بانگەشەی لەشفرۆشی".
ئ.پ