عیراقی

هێنانی ژنی دووەم لە عیراق روو لە هەڵكشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێنانی ژنی دووەم لە عیراق روو لە هەڵكشانە
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی دادوەریی عیراق، لە ماوەی سێ مانگی ییەكەمی ئەم ساڵدا لە عیراق 1930 پیاو ژنی دووەمیان هێناوە.
 
بەپێی ئامارەكەی ئەنجوومەنی دادوەریی عیراق، 61 هەزار و 735 مامەڵەی هاوسەرگیری لە ماوەی ئەو سێ‌ مانگەدا كراون و لە كۆی ئەو ژمارەیەش 1930 مامەڵەیان بۆ هێنانی ژنی دووەم بووە. 

هەر بەپێی ئامارەكان رێژەی هێنانی ژنی دووەم لە سێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاترە بە بەراورد بە سێ‌ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو.
 
جیاواز لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان هێنانی ژنی دووەم لە عیراق رێگەپێدراوە و تەنها پێویستی بە بوونی هەندێك پاساوی گونجاو هەیە، هەربۆیەش زۆربەی ئەو پیاوانەی كە لە هەرێمی كوردستان ژنی دووەم دەهێنن پەنا دەبەنە بەر دادگاكانی عیراق. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan