عیراقی

كوالێتی بەنزین لە عیراق بەرزدەكرێـتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوالێتی بەنزین لە عیراق بەرزدەكرێـتەوە
مەودا میدیا-
بۆ یەكەمینجار لە عیراق بەنزینی ئۆكتان 98% بەرهەمدەهێنرێت و رۆژانەش سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر لەو بەنزینە ئۆكتان بەرزە بەرهەم دەهێنرێت. 

 بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، دوای تەواوكردنی یەكەی باشتركردنی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، توانیویانە كوالێتی بەنزینی ئۆكتان 92 بۆ بەنزینی سوپەری ئۆكتانی 98% بەرز بكەنەوە. 
 
باسی لەوەشكردووە كە ئەم پرۆژەیە دوای ئەوە دێت كە مانگی شوبات، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پرۆژەی پاڵاوگەكانی باكووری بە توانای 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كردەوە و ئێستاش ئەو بەنزینە كوالێتی بەزرە بەرهەمدەهێنن. 
 
ئێستا لە عیراق سێ جۆر بەنزین بە سێ نرخی جیاواز بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت كە بریتین لە نۆرماڵ بە نرخی 450 دینار، محسن بە نرخی 850 دینار و سوپەریش بە نرخی 1250 دینار بۆ هەر لیترێك. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan