عیراقی
گرووپێكى گه‌نج به دوای یه‌كدا خۆیان ده‌كوژن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ژمارەیەک گەنجى سەر بە گرووپێک كه ناوی خۆیان نابوو به "قوربانییەکان" و له رێى تیروپشكه‌وه هه‌ڵده‌ستان به خۆكوشتن، له لایه‌ن دەزگای ئاسایشی نیشمانیی عیراقه‌وه دەستگیر کران.
ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشكرایكرد "هێزەکانیان توانییان یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپه دەستگیر بکەن به‌ر له‌وه‌ى خۆی بکوژێت، وه دوای ئه‌وه‌ى لێکۆڵینەوەى لەگەڵ كرا، ئاشكرای كرد سه‌ر به گرووپێكى بیری لادەرانەیە و ناوی خۆیان ناوە (قوربانییەکان)".
وتیشى "ئه‌و كه‌سه‌ى دەستگیر کراوە دانی ناوە بەوەى ئەندامانی گرووپه‌کەیان رەفتاری نامۆ ده‌گرنه‌به‌ر و لە نێوان خۆیان تیروپشک دەکەن کامەیان ناوی دەربچێت هەڵدەستێت بە خۆکوشتن".
وتەبێژه‌كه‌ی دەزگای ئاسایش روونیشیكرده‌وه "دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە توانرا 31 تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر بکرێن کە چالاکییان لە پارێزگاکانی واست، بەسرە و ناسریە هەبووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لێکۆڵینەوە لەگەڵ گرووپه‌كه بەردەوامە تاوه‌كو زانیاریی پاڵنەرەکانى گرووپه‌كه‌یان به‌ده‌ستده‌خه‌ن و ده‌زانن کێ لە پشتیانەوەیەوە و کێ پارەداریان دەکات".
پ ح ع