عیراقی
كهسێک به تۆمهتى داخستنی دەرگا لەسەر نوێژخوێنان دەستگیر دهکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
كهسێک به تۆمهتى داخستنی دەرگا لەسەر نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە بەغدا دەستگیر دهکرێت ودانیش بهوهدا دهنێت كه ئهو كارهى بۆ نانهوهى پشێوى له نێو خهڵكدا كردووه.
لە راگەیهندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق، رایگهیاندووه "دوای ئەوەی زانیارییان بەدەست گەیشت کە کەسێک لە بەغدا چەند جارێک لەکاتی نوێژی بەیانیاندا دەرگای مزگەوتی مستەفای لە ناوچەی وەزیرییە لەسەر نوێژخوێنان داخستووە، تیمێکی تایبەتیان لە پۆلیس، پۆلیسی فریاکەوتن و چەند دەزگایەکی دیکە پێکهێنا بۆ بەدواداچوون".
راشیگهیاندووه "تیمەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و چووەتە مزگەوتەکە، سەیری کامێراکانی چاودێریی کردووە و تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە".
ئهوهش هاتووه "تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە ئەو کارەی بۆ نانەوەی پشێوی لەنێو خەڵک کردووە، تۆمەتبارەکەش بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان راگیراوە".
پ ح ع