کوردستانی

له هەرێم 474 خوێندکار سزا دراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


له هەرێم 474 خوێندکار سزا دراون

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی چاكسازییەكان رادەگەیەنێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "زیاتر لە پێنج هەزار و 466 خوێندکار هاتوونەتە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، لە کۆى ئه‌و ئامارەش 474 خوێندکاریان سزادراون".

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "لە ماوەى شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵ، پێنج هه‌زار و 466 خوێندکار هاتوونەتە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان و لە کۆى ئەو ژمارەیەش سێ هه‌زار و 934 كەس حوکمەکەیان تەواو کردووە و ئازاد کراون".

وتیشی "لە ناو چاكسازییەكانى هەرێم 474 خوێندكار هه‌یه‌ كه‌ لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی و زانكۆ و پەیمانگاكانن، بەکۆى گشتییش لە ئێستادا 40 منداڵ لە چاكسازییەكانی هەرێم هەن و لەو ژماره‌یه‌ش، 30 منداڵیان لە هەولێرن".

روونیشیكرده‌وه‌ "لە چاكسازییەكان منداڵ تا 3 ساڵی دەتوانێت لەگەڵ دایكیدا بێت، بەڵام  چەند منداڵێك لە چاكسازییەكان هەن كە تەمەنیان لە نێوان حه‌وت بۆ 10 ساڵە، دایكیان بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر حوكمداراوه‌ و خەڵكی دەرەوەی هەرێمه‌ و كەس نییە لە خۆیان بگرێت، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ دروستكردوون".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان