کوردستانی

باخێك ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى به‌روبووم بۆ هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


باخێك ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى به‌روبووم بۆ هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

له‌ ناو شارى كه‌لاردا باخێكى گه‌وره‌ى خورما دروستده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "پاڵپشتى ته‌واویان بۆ جووتیاره‌كه‌ ده‌بڕیوه‌ و له‌ داهاتوودا ئه‌و باخه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى به‌روبوومى خورما و سودێكى باشى بۆ هه‌رێم ده‌بێت".

شادییه‌ حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ كراوه‌ له‌ سه‌ر رووبه‌رى 49 دۆنم زه‌وى و ئه‌وان زه‌وییه‌كه‌یان بۆ دابینكردووه‌ و هه‌روه‌ها نووسراویشیان بۆ كردووه‌ كه‌ نه‌مامى خورما له‌ ده‌ره‌وه‌ بهێنێت".

وتیشى "یه‌كێك تر له‌ پاڵپشتییه‌كانیان بۆ جووتیاران ئه‌وه‌یه‌ هه‌رپرۆژه‌یه‌كى كشتوكاڵى بكرێت واده‌كه‌ن نرخى كاره‌باكه‌كه‌ى كه‌متر بێت له‌ پرۆژه‌كانى تر و هه‌ر ئامێرێكیشى پێویست بێت كه‌ بیهێنێت له‌ ده‌ره‌وه‌،ئه‌وا لێخۆشبوونى گومركى بۆ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌ گونجاوى خاك و كه‌شى گه‌رمیان بۆ خورما، شادییه‌ حسێن، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "باخى خورما له‌ گه‌رمیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئه‌و باخه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى به‌روبوومى خورما و سودێكى باشى بۆ هه‌رێم ده‌بێت".

دروستكردنى باخى خورما له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵى گه‌رمیاندا بووه‌ و له‌ دوو ساڵى داهاتوودا ده‌ستده‌كات به‌ به‌رهه‌مهێنان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان