کوردستانی
زەوی دەدرێتە دانیشتووانی لیواڕەشەكەی كەلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دانیشتووانی لیواڕەشەكە و جێگەیەكی تری هاوشێوە لە قەزای كەلار دەبێت خانووەكانیان چۆڵ بكەن و لە بەرامبەریشدا لە لایەن شارەوانی كەلارەوە قەرەبوو دەكرێنە.
دانا لەتیف، لە راگەیاندنی شارەوانی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "هەریەك لە ماڵەكانی لیواڕەشە و شوێنێكی تری هاوشێوە كە پێیدەوترێت جەبەلۆنەكە لە قەزاكەدا هەریەكە و پارچە زەوییەكی 200 مەترییان پێدراوە بۆئەوەی ئەو جێگایانە چۆڵ بكەن".
وتیشی "ژمارەی ئەو ماڵانە 163 ماڵە و لە ئێستا ژمارەی زەوییەكانیان بە شێوەی هەوایی وەرگرتووە، بەڵام هێشتا جێگەكەیان بە تەواوی بۆ دیارینەكراوە بۆئەوەی كڕین و فرۆشتنی پێوە نەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئێستا سەرقاڵی وردبینیكردنن لە لیستی ناوی ئەو كەسانەی كە زەوی قەربوویان پێدراوە، بەڵام ئەگەر بێت و هەریەكێك لەو كەسانە پێشتر لە قەرەبوو سوودمەند بووبن، ئەوا زەوییەكەیان لێوەردەگیرێتەوە".
باسی لەوەشكرد "ئەو زەوییانەی وەك قەرەبوو دراوە بەو ماڵانە زراعین و لە ئێستاشدا سڕینەوەیان لەسەر ناوی وەزارەتی كشتوكاڵ و گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتی شارەوانی بۆ دەكرێت و دواتریش ئاشكرا دەكرێن.
ئ.پ