کوردستانی

ئه‌ردۆغان: به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان: به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنی چنگى قفڵ لە هەرێمی کوردستان زۆر نزیکە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی پێشکەش کردنی وتارێکدا لە ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی سەربازی رایگەیاند "لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگى قفڵ، قفڵ لە بۆشاییەکان دەدەین و کۆنترۆڵی دەکەین".

وتیشی "خاڵە ونبووەکانی پشتێنی ئەمنی بە درێژایی سنووری باشووری خۆمان لەگەڵ سووریاش تەواو دەکەین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چیتر رێکخراوی جوداخواز لە ناو سنوورەکانی وڵاتەکەماندا ناتوانێت چالاکی ئەنجام بدات، لە عیراق و سووریاش رێکخراوە یاخییەکان رێگەی دەرچوونییان لێگیراوە".

له‌و باره‌وه‌ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا ئاشكرای كرد "ئۆپراسیۆنی چنگی قفڵ كە لە باكووری عیراق دژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجام دەدرێت، مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو كۆتایدێت، پێش هاتنی زستان".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان