تەندروستی

زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار تووشبووی نوێی ئایدز تۆمارکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار تووشبووی نوێی ئایدز تۆمارکراون
مەودا میدیا-

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئایدز رایدەگەیەنێت لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ملیۆنێک و 300 هەزار تووشبووی نەخۆشیی ئایدز تۆمارکراون و لەو رێژەیەش 120 هەزاریان منداڵن.

نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئایدز لە ئامارێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو لەئێستادا 30 ملیۆن و 700 هەزار تووشبووی نەخۆشیی ئایدز لەژێر چارەسەر وەرگرتندان. ئەوەشی باسکردووە رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە 14 ساڵی رابردوودا نزیکەی 25٪ کەمی کردووە و زۆرترینی ئەو رێژەیەش لە باشوور و ناوەڕاستی ئەفریقان.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاندووە زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی نەخۆشیی ئایدز لە وڵاتەکەیدا هەن.

د. جومانە فارس، پزیشکی پسپۆڕ ئاماژەی بەوەکردووە ''لە عیراق ئامارەکان زۆر ورد نین، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەپێی توێژینەوەکان، رێژەی تووشبوون کەمترە لە ٪0.001، هەرچەندە رێژەکەی کەمە، بەڵام بەداخەوە بەرەو زیادبوون دەڕوات''.

س.س
Qaiwan
Qaiwan