کوردستانی
مه‌زڵوم عه‌بدى: ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، پشتیوانی له‌هەر هه‌وڵێک دەکەین کە دەبێتە هۆی و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا.
مه‌زڵووم عه‌بدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت "قەیرانی سووریا بە توندوتیژی و شەڕ چارەسەر ناکرێت، ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان و هەموو هێزەکان بە تورکیاشەوە، پشتیوانی له‌هەر هه‌وڵێک دەکەین بۆ گفتوگۆیەک کە دەبێتە هۆی وەستاندنی شەڕ و گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا".
باسى له‌وه‌شكرد "سه‌باره‌ت به‌و جووڵه و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و ناوچه‌که ده‌درێت بۆ نزیک بوونه‌وه له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سووریا، نابێت له‌سه‌ر حیسابی گەل بێت".
وتیشى "بۆ ئەوەی هەمووان هەست بە ئاسودەیی و دڵنیایی بکەین، هێزەکانمان له‌ئامادەیی ته‌واودان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکانمان".
ع